.
.
:: مێنۆی سه‌ره‌کی ::
سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
:: به‌سته‌ری ئه‌ده‌بى ::

































:: لۆگۆی ماڵپه‌ر ::
RSS
له‌(سه‌ماى په‌یڤه‌ ئاڵتونییه‌كان )ه‌وه‌ ڕۆژانه‌ جوانترین و خۆشترین هۆنراوه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌


ئه‌گه‌ر شه‌وێك یادت نه‌كه‌م ،

واهه‌سته‌كه‌م تاوانبارم

ئه‌و شه‌وانه‌ى یادت ئه‌كه‌م ،

هێنده‌ى زامێ به‌ئازارم !.

***

ئه‌گه‌ر شه‌وێك بۆتۆ نه‌گریم ،

هه‌ورى چاوم ئه‌گرمێنێ

ئه‌و شه‌وانه‌ش كه‌ئه‌گریم بۆت ،

ده‌ریاى ئه‌شك ئه‌مخنكێنێ .

***

بــڕوابــكه‌ بیـرت ئـه‌كـه‌م ،

خَـۆشـه‌ویـستـه‌ تـاقـانه‌كـه‌م

تـۆ هه‌تـاكـه‌ى نـایـه‌یتـه‌وه‌ ...

بـۆ نـاو مـاڵـه‌ وێرانـه‌كـه‌م ؟.

***

من ناتوانم خامۆشت كـه‌م ،

ئـــه‌ى چـــراخـــانــى ئـاواتــم

له‌و كاته‌وه‌ى تۆم لێ ونى ...

ڕه‌شپۆشێكى كش و ماتم !.

***

بگه‌رِێوه‌ باوه‌ك جاران ،

ژیان له‌لام گه‌ش و جوان بێ

به‌تۆى ئازیز بۆ رِه‌وایه‌ ...

كه‌من به‌شم هه‌ر سوتان بێ ؟.


| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ ئارام ابوبكر | 2010/5/4 | چینی: گوڵبژێرێك له‌ شیعره‌كانم


كوردستان نیشتمانی كورد
به‌رز و پیرۆزی سوێندت پێ ده‌خۆم
به‌ سه‌ر به‌ خۆێی به‌خوێن و به‌ گیان
به‌ ماڵ و منداڵ به‌ قوربانی تۆم.

كوردستان، كوردستان
كوردستان بارزان، بادینان
چیای مه‌تین پیران هه‌ندرێن سه‌فین
ئه‌زمه‌ر، زمناكۆ، گه‌رمیان و به‌مۆ
به‌ خوێنی ئاڵی لاوانم نه‌خشی
كوردستان، كوردستان.

كوردستان په‌یمانم داوه‌
یا ئازاد ژیان یا ئازا مردن
تازه‌به‌ سه‌رچوو وه‌ك جاری جاران
له‌ ڕووی داگیركه‌ر سه‌رنه‌وی كردن.

كوردستان، كوردستان
كوردستان نیشتمانی كورد
به‌رز و پیرۆزی سوێندت پێ ده‌خۆم
به‌ سه‌ر به‌ خۆێی به‌خوێن و به‌ گیان
به‌ ماڵ و منداڵ به‌ قوربانی تۆم
كوردستان، كوردستان.


| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ ئارام ابوبكر | 2010/5/4 | چینی: سرودى نیشتیمانى

 

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ ئارام ابوبكر | 2010/5/4 | چینی: پۆسته‌ره‌ شیعره‌كانم

 

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ ئارام ابوبكر | 2010/5/4 | چینی: پۆسته‌ره‌ شیعره‌كانم

 

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ ئارام ابوبكر | 2010/5/4 | چینی: پۆسته‌ره‌ شیعره‌كانم

دفتر عشـــق كه بسته شـد
ديـدم منــم تــموم شــــــــــــــــــدم
خونـم حـلال ولـي بــــــــــــــــــــــــــــــــــــــدون
به پايه تو حــروم شــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــدم

اونيكه عاشـق شده بـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــود
بد جوري تو كارتو مونــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــد
براي فاتحه بهـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــت
حالا بايد فاتحه خونــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــد

تــــموم وســـعت دلــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــو
بـه نـام تـو سنـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــد زدم
غــرور لعنتي ميگفــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــت
بازي عشـــــقو بلـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــدم

از تــــو گــــله نميكنـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــم
از دســـت قــــلبم شاكيــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــم
چــرا گذشتـــم از خـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــودم
چــــــــراغ ره تـاريكــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــيم

دوسـت ندارم چشماي مــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــن
فردا بـه آفتاب وا بشـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه
چه خوب ميشه تصميم تــــــــــــــــــــــــــــــــو
آخـر مـاجرا بــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــشه

دسـت و دلت نلــــــــــــــــــــــــرزه
بزن تير خــــــــــــــــــلاص رو
ازاون كه عاشقــــت بود
بشنواين التماسرو

ــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــ
ـــــــــــ
ـــــــ
ــــ
ـ

 

 

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ ئارام ابوبكر | 2010/5/4 | چینی: شتى تر


ئه‌ی خۆره‌تاو...
هه‌ر بۆ ساتێک وه‌ره‌خوارێ
تابزانی چه‌ند به‌ژانه‌
ئاوابونی لای ئێوارێ .


تا ببینی چۆن گه ‌ڵاکان ،
ده‌ست له‌ده‌ستی یه‌ک به‌رناده‌ن
چۆن باو و بۆران به‌ته‌زیویش ،
دواسات بێ ماچ قه‌ت هه‌ڵناکه‌ن.

دڵنیابه‌من به‌فرێکم ،
له‌ناو  پێکتا تواومه‌وه‌
ڕێگایه‌کی داخراوبووم ،
له‌سه‌ر ڕێی تۆ کرامه‌وه‌.


من دڵۆپێک ئه‌شکی ته‌ڕبوم ،
که‌وتمه ‌ده‌ریای چاوانته‌وه
باڵدارێکی بێ لانه‌بوم
باڵمدا به‌ئاسمانته‌وه‌.


وه‌ک دوا گه‌ڵای چڵی شاتو
به‌شه‌ماڵت هاتمه‌سه‌ما
گه‌ر بۆ ساتێک ده‌ستم به‌رده‌ی
ئه‌مرم له‌ناو ئه‌شک و خه‌ما.


ئاسوده‌م تا گیان بسپێرم ،
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی زو بگه‌م پێت
به‌وه‌رینیش بۆلای تۆ دێم ،
به‌مردنیش دێمه‌سه‌ر ڕێت.

 

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ ئارام ابوبكر | 2010/5/3 | چینی: شیعرى شاعیرانى تر

 

 

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ ئارام ابوبكر | 2010/5/1 | چینی: شتى تر


چه‌ند به‌ ژانه‌ ماڵئاوایی و سرودی گریان
چه‌ند به‌ ئێشه‌ بێته‌ به‌ر گوێم ئاوازی زریان.

خۆزگه‌ ئه‌و کفنه‌م نه‌دیایه‌ کرایه‌ به‌رت
چی ئه‌بو په‌نجه‌م ببوایه‌ به‌ شانه‌ی سه‌رت؟.

ڕۆژ دێ و ده‌روات ئه‌خولێته‌وه‌ تاره‌ بیناییم
هه‌ڵی ئه‌که‌م چرای چاوم بۆ ده‌ورو به‌رم.

رۆژانێ بوو ساڵانێ بوو رۆژگارێ بوو ڕۆی
خۆشمئه‌ویست گۆڕی ته‌نیا بردیه‌وه‌ بۆخۆی.

گوڵی وشک داری پیریم ته‌نیا مایه‌وه‌
ناڵه‌و گریانی به‌د به‌ختیم جوابی دایه‌وه‌

خۆزگه‌ هاوار له‌ سایه‌تا ئه‌بووم به‌ ژیان
به‌ڵام سه‌د ئاخ لێک دابران لێم نه‌برایه‌وه‌.

کۆستت خستم ته‌نیات کردم ئای چه‌رخی زاڵم
فه‌رامۆشم که‌ ڕه‌شپۆشم شکسته‌ باڵم.

سه‌رم به‌فری لێ نیشتوه‌ دڵیشم گڕکان
بای ناوه‌ختیش به‌ به‌رگوێما مردنی درکاند

ده‌م ده‌م ئه‌شکی بێداریمه‌ خور خور دێته‌ خوار
یادگاری ئه‌و ڕۆژانه‌شم جه‌سته‌می ژاکاند.

ماڵئاوایی یه‌ک جاریه‌ دیاره‌ ماڵئاوا
که‌ خۆشم دێ به‌ دیداری هه‌ر وای له‌ چاوما.

پرسیم ئاخۆ هه‌بێ وه‌ک من کۆس که‌وتوو؟
وه‌ک من جگه‌ر بریندار و وه‌ک من گڕگرتو؟
ئه‌و هاواره‌ی که‌ من هه‌مه‌ ئازاره‌ ئازار
بێشک ئه‌گاته‌ لای یاری هه‌میشه‌ نوستوو.

 

هونه رمه ند (كه مال محمد)كردويه تى به كوَرانى


 

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ ئارام ابوبكر | 2010/5/1 | چینی: شیعرى به‌ گۆرانى كراو



ئەرێ گیانە چی ڕووی داوە

وا پەشێو حاڵ و غە مباری

هیچ کا‌تێ تۆم وا نەدیوە

دیارە ئەمڕۆ زۆر بێزاری
.

کە دیقەتی چاوت ئەدەم

ئەڕوانمە سیمای قەشەنگت

ئەم ڕۆ بەجارێ شێواوی

نوزەی لێبڕاوە دەنگت
..

دەپێم بڵێ بۆ‌ بێدە نگی

سەبەب چی یە خەم دایگرتووی؟

ئەڵێی( کەشتی تایتانیک) ی

لە ئۆقیانوسا  غەرق بوی
.

تۆ لات وایە ئەشقەکەی تۆ

وێنەی ئەشقی خاتوو( شەم) بێ

نە خێر گیانە وامەزانە،

با ئە و دڵەت خاتر جەم بێ
.

یان پێت وایە بەختەکەی تۆ

بە وێنەی بەختی( لە یلایە
)
(
پیاو سالاری) ڕۆی بەسەر چوو
ئەمڕۆ لە گەڵ دوێنێ جیا یە
.

دە سە ر هەڵبڕە گیانەکەم

با بزانم  بۆ بێدە نگی

نە هێنیم لێ مەشارەوە

پێم بڵێ بۆ وا دڵ تەنگی
.
 

 

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ ئارام ابوبكر | 2010/5/1 | چینی: شیعرى شاعیرانى تر

به‌مه‌ستیش بژیم هه‌رتۆم له‌بیره‌
وه‌ک چۆن مناڵێ به‌باوش ژیره‌.

دڵیش مناڵه‌له‌باوه‌شی خه‌م
وێڵ و سه‌رگه‌ردان له‌ناو دونیای ته‌م.

به‌عه‌شقی تۆوه‌ ئه‌ژیم له‌ژیان
دوورله‌نیگای تۆ بومه‌سه‌رگه‌ردان.

ئارام لێ براو دڵ و پێ سوتاو
خه‌زانی عه‌شقه‌بۆ منی داماو.

مۆمی ته‌مه‌نم لێ کوژایه‌وه‌
ده‌رگای خۆشبه‌ختی هه‌رنه‌کرایه‌وه‌.

بۆدڵی نامۆم خه‌م هاوسه‌ریه‌تی
هاورازێک نیه‌بیگرێ ده‌ستی.

دوور له‌خزم و که‌س دوورله‌یارانم
له‌ژیانی غوربه‌ت زۆر په‌شیمانم.

به‌ڵام من چیبکه‌م مه‌نزڵگادووره‌
دڵ بۆ دیدارت یه‌کجار زه‌روره‌.

خه‌م مۆته‌که‌یه‌ دایمه‌له‌م ژوره‌
سۆمای چاوانم گوڵێکی سوره‌ .

 

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ ئارام ابوبكر | 2010/5/1 | چینی: شیعرى شاعیرانى تر

وا ده زانی بیرت نا که م،
منیش دڵم وه ک تۆ وایه
ئه گه ررۆژی تۆ نه بینم
کوێرای به چا و ما دا یه.

خۆ دڵی من وه ک تۆ نیه،
ئيستا وه رزی خه زا نێتی
له وکا ته وه که تۆ ڕۆشتی
وه رزی گه ڵا با رانێتی.

واهه ست مه که خۆشم ناوی،
د ڵم ئستا لێت ڕه نجا وه
گوڵم خۆشه ویستی تۆیه
ڕه گی له د ڵما دا نا وه.

گه رخۆشه ویستی تۆ نه بێ،
با خی د ڵم ووشک ده بێ
دوربێ له با لای جوانی تۆ
شا ربه سه رما کاول ده بێ.

ئه مشاره خۆشی تیا نه ما،
لای من وه ک بیا با ن وایه
چه ند گوڵی جوانیش ده بینم
لای من هه روه ک دڕک وایه.

وا نه زا نی که من ڕۆشتم،
جا رێ کی که نا یه مه وه
لای من هێنده ئا سا ن نیه
که تۆ له بیر خۆم به رمه وه.

که سا تێ تۆ لێم دور ده بی،
په نا بۆ وێنه که ت ده به م
بۆ سا ڕێژی زامی د ڵم
به س وێنه کانت شک ده به م.

ده تۆش گوڵـم ته نها جارێ،
با د ڵی تۆش وه ک من وا بێ
ئه گه ر جارێ بیرم بکه ی
وا هه سته که م کفر نا بێ.

 

 

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ ئارام ابوبكر | 2010/5/1 | چینی: شیعرى شاعیرانى تر

هاتوم ئه‌مپێرێ عه‌شقت بده‌مێ ،
مۆلیده‌ى دڵم سه‌دهه‌زار ڤۆڵته‌
تاكه‌ى ته‌لارى ژینت تاریك بێ ...
به‌و خه‌مه‌ قورسه‌ى كه‌وا له‌ كۆڵته‌ ؟!.

پیم سه‌یره‌ ئه‌چى بۆ ساڵۆن ،
خۆت له‌خۆتا سبیلكانى
به‌دواى مۆدێلا مه‌گه‌رِێ ...
گوێنیش له‌به‌ركه‌ى هه‌ر جوانى !.

دڵى من بۆقه‌ ، دڵى تۆش ماسى
خۆزگه‌م به‌و گۆمه‌ى یه‌كیان تیا ناسى
دڵم قیرِه‌ قیرِ كه‌وته‌ گۆرانى ..
دڵى تۆش چڵێ قه‌وزه‌ى بۆهانى .


له‌ده‌ورى فولكه‌ى باڵات بگه‌رِێم ،
هه‌رچه‌ند ماشێنى له‌شم سكرابه‌
تۆش به‌قوربانى ئاوى چاومبه‌ ...
بۆ پاترى دڵت شازى تێزابه‌ .


سه‌ماوه‌رى خۆشه‌ویستیت ،
قۆرى دڵمى هێنایه‌ كوڵ
دیوه‌خانى عومرم رِوخا ...
چایه‌كم تیا نه‌خوارد به‌دڵ .


چكلێتێكم دا به‌ كچێ ،
له‌خۆشیاندا سوێیبۆوه‌
كه‌ كردییه‌وه‌و گازى لێگرت ...
له‌تێ له‌ دانى لێبۆوه‌ .
وایئه‌زانى خۆشم ئه‌وێ ...
وتى رِه‌نگه‌ ئه‌مه‌ هه‌ل بێ
نه‌یزانى كه‌ به‌ردى تیایه‌ و
من ئه‌مه‌وێ دانى كه‌ل بێ .


ئه‌ى مروره‌ دڵ به‌رده‌كه‌ ،
تاكه‌ى گوێ ناگرى له‌م رِازه‌
شۆفێرى حه‌زێ له‌دڵما ...
دێت و ده‌چێ بێ ئیجازه‌ .


بۆ نێرگه‌له‌ى خۆشه‌ویستى ...
بوم به‌ خه‌ڵوزى گه‌شاوه‌
كه‌چى تا ئێستا هیچ كه‌سێ ...
لێوى له‌سه‌ر دانه‌ناوه‌ .

شۆسته‌ى دڵت پرِ گڵۆپه‌ ،
جاده‌ى رِۆحت بێتاسه‌یه‌
ئه‌گه‌ر هاتم ده‌رمنه‌كه‌ى ...
چونكه‌ حه‌زم له‌ پیاسه‌یه‌ .


| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ ئارام ابوبكر | 2010/5/1 | چینی: شیعرى كۆمیدى

شیرینه‌كه‌م‌، سبه‌ی ئه‌ڕۆم، به‌جێت‌ئه‌هێڵم

ڕێگای دووری گه‌ڕانه‌وه‌ی ناسۆر ئه‌كێڵم

ئاخی خۆزگه‌ی، یادگاری كورت.. هه‌ڵئه‌كێشم

فرمێسكی دڵ، له ناو شه‌وی، په‌ستما ئه‌نێژم

ئه‌ڕۆم به‌ره‌و شاری بێ‌دڵ، شاری بێ به‌هار

چاوه‌ڕێمه، ژووری ته‌نیای دۆستی گرفتار

 چاوه‌ڕێمه، ماڵی بێ‌تۆی، چۆڵ و هۆڵی دڵ

چاوه‌ڕێمه ئاسۆی بێ‌خۆر، ته‌مه‌نی بێ‌گوڵ

چه‌ند ڕۆژێك بوون، وه‌ک په‌پووله، كورت بوو ته‌مه‌نیان

به‌هاره‌كه‌م، ماڵ ئاوابێ، خه‌وێ بوو دیمان!

 

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ ئارام ابوبكر | 2010/5/1 | چینی: شیعرى شاعیره‌ مه‌زنه‌كان


لەچاوەروانیتا دەژیم ،

هەزار ساڵ بژمێرە

بەڵام ئازیز جودام مەکەوە...

بەتەنیایی مەسپێرە.


نیوه‌ی تیشکی خۆرت بردووه‌ ،

بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستت بزانێ

خۆر پێویستی به‌پشووه‌

ڕه‌نگی تۆی له‌جێی خۆی دانێ

روناکیت به‌دنیا داوه...

گوڵم ئه‌ی به‌شی منت كوانێ‌.


وتم بایه‌كه‌م كه‌سبم ،

نه‌وه‌ك كه‌س پێشم كه‌وێ

جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌بكه‌م...

له‌و كه‌سه‌ى كه‌ خۆشم ‌ده‌وئ .


تا مه‌ستم نه‌كات

شه‌رابی ماچچ

ژه نگی خه‌فه‌تى

دلم لاناچێ .


نامەیەکت بۆ دەنووسم،

وشەکانى وەک خۆت جوان بێت

لەدڵمەوە بۆ گوڵەکەم...

وەک سەرەتا و ناونیشان بێت .


ئێستا منم ئه‌و بێداره‌ى ،

هه‌مو شه‌وێ تاکو به‌یان

چاوه‌کانم ناچێته‌ خه‌و...

ده‌ڕوانمه‌ئه‌ستێره‌کان .


تازه‌ دوای چی هاتیته‌وه،

بۆ ده‌ته‌وێ تێكده‌ی ژینم

نامه‌وێ ئیدی سه‌ر له‌نۆ ...

ژاناو بخه‌یته‌ برینم .


كه پێم خۆشبو ئه‌م نامانه‌ت ،

به‌خوێنه‌كه‌م ... بۆ بنووسم!

نه‌ك به‌و مه‌ره‌كه‌به‌ی تك تك

ئه‌رژێ له‌دڵی پێنوسم .

 

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ ئارام ابوبكر | 2010/5/1 | چینی: شیعر بۆ نامه‌ى مۆبایل

یـاران جـه‌ژنـه‌ ژییـان گشـتی‌ ڕازایـه‌وه‌
خه‌نده‌ هات و خه‌م بارگه‌ی‌ خۆی‌ كێشایه‌وه‌


بـێ هۆ نییه‌ له‌ بـالاَی‌ تـاڤـگـه‌ ڕامـاوم
ئه‌شواتـه‌وه‌ خه‌می‌ ناخ و ئـه‌شكی‌ چـاوم

ئامێزم بـۆ جـوانـی‌ جـه‌ژن كـردۆتـه‌وه‌
بـۆیـه‌ ئه‌ویـن ڕژاوه‌تـه‌ نـاو خـوێـنمه‌وه‌


یـاران جـه‌ژنـه‌ لـه‌ ژێـر تنـۆكی‌ بـارانـا
بـه‌ سـرودێ‌ لـه‌گـه‌ڵَ ئـاوازی‌ كـه‌مـانـا


بـا بـیابـانی‌ دڵ تـه‌ڕكه‌یـن به‌ لیـَبوردن
به‌فـری‌ شادی‌ دامان پۆشێ‌ به‌ر لـه‌ مردن


یـاران جه‌ژنـه‌ ساتێكه‌ خـه‌م له‌ دڵ دووره‌
لـه‌م هه‌واره‌ ئـه‌ویـنی‌ پـاك بـێسـنووره‌

وه‌ك پـه‌روانه‌ نیگام بێ‌ شه‌م ڕێ‌ ته‌ی‌ ناكا
ژیان وایـه‌ بـه‌بێ ئـه‌ویـن بـالاَ نـاكـا


یـاران جـه‌ژنـه‌ وا بـارانـی‌ سـۆز و وه‌فـا
ڕۆح پڕ ئـه‌كا لـه‌ تـریفـه‌ی‌ عـیشق و سه‌فـا


لـه‌ كه‌ناڵی‌ ئـه‌م جه‌ژنه‌دا خـۆ ده‌رئه‌خه‌ین
لـه‌ قـوڵایی‌ دڵی‌ یـه‌كدا شه‌پـۆل ئه‌ده‌یـن


| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ ئارام ابوبكر | 2010/5/1 | چینی: سرودى ئاینیى


ده‌می ڕاپه‌ڕینه‌، ده‌می ڕاپه‌ڕین‌
هه‌تا كه‌ی به‌ سستی و به‌ په‌ستی بژین ؟

په‌لامارێ، ئه‌ی كورد، عه‌ره‌ق ڕشتنێ
له‌ دڵ كرمی ناكۆكی ده‌ركردنێ
به‌یه‌ك بوونه‌ گشت
پته‌و بوونی پشت

به‌یك بوون ئه‌بێ
گه‌لت پێش كه‌وێ

به‌لادا بكه‌ چاكی مه‌ردایه‌تی
درێغی مه‌كه‌ گیان له‌ كوردایه‌تی
بگرمێنه‌ وه‌ك شێر، بچۆ ناو نه‌به‌رد
بڵێ: كوا حه‌قی ژینی ئینسانی مه‌رد؟
درشت تاكو ورد
نه‌كه‌ین ده‌ست و برد

به‌حه‌ق چۆن ئه‌گه‌ین،

پشوو چۆن ئه‌ده‌ین .
 

 

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ ئارام ابوبكر | 2010/5/1 | چینی: سرودى نیشتیمانى

 

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ ئارام ابوبكر | 2010/5/1 | چینی: پۆسته‌ره‌ شیعرى شاعیرانى تر

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ ئارام ابوبكر | 2010/5/1 | چینی: پۆسته‌ره‌ شیعرى شاعیرانى تر


كلیك له‌ درێژه‌ى بابه‌ت بكه‌ بۆ بینینى وێنه‌كه‌ به‌ قه‌باره‌ى گه‌وره‌تر

درێژه‌ی بابه‌ت...
| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ ئارام ابوبكر | 2010/5/1 | چینی: پۆسته‌ره‌ شیعره‌كانم


:: په‌ڕه‌کان ::
په‌ڕی پێشتر «|» په‌ڕی دواتر


ئه‌م ماڵپه‌ره‌تان پێ چۆنه‌؟
باشه‌
خراپه‌
نازانم

(aramabu@yahoo.com)...به‌خێربێن بۆ مالپه‌ره‌كه‌مان .... بۆ ناردنى هه‌ر ره‌خنه‌و بابه‌ت و پێشنیارێك به‌م ئیمه‌یله‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن

منبع : خدمات وبلاگ نویسان جوان          www.bahar22.com رۆیشتن بۆ به‌شى سه‌ره‌وه‌ى لاپه‌ره


<-BlogAndPostTitle->